خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان: زۆربەی خاوەن ئۆتۆمبێلەکان کەسانی هەژار و کەمدەرامەتن

نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رایانگەیاند، زیاتر لە 70 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیەو پێویستە چارەسەری گونجاویان بۆ بکرێت.

نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و رایانگەیاند، بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان تەنها لەناو شاری سلێمانیدا جێبەجێدەکرێت و لە شار و شارۆچکەکانی تر بڕیارەکە جێبەجێناکرێت، هەربۆیە پێویستە چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.

وتیشیان، “زیاتر لە 70 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیەو زۆربەی خاوەن ئۆتۆمبێلەکان کەسانی هەژار و کەمدەرامەتن”.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەکە ئاستەنگی بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دروستکردووە بەشێکییان بەمەبەستی کارکردن و دابینکردنی بژیوی ژیانییان بەکاریدەهێنن.

بابەتی پێشتر

سودانی قۆناغی دووەمی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی راگەیاند

بابەتی دواتر

یاسای بودجەی سێ ساڵە چۆن كاریگەری لەسەر عێراق هەبووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share