چی بەسەر جەستەدا دێت گەر هەموو رۆژێک زەیتی زەیتوون بخۆیت؟

زەیتی زەیتوون یەکێکە لەو زەیتانەی زۆرترین خواستی لەسەر ئاستی جیهان لەسەرە بەهۆی ئەو سوودە تەندروستیانەی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیەتی.

لە زۆرینەی کلتورەکانی جیهاندا زەیتی زەیتوون لە سیستمی خۆراکیاندایە.

شارەزایانی بواری تەندروستیی دەڵێن، ئەگەر رۆژانە زەیتی زەیتوون بخۆیت، ئەم سوودانەی لێدەبینیت:

– بڕێکی زۆر چەوری ناتێرکەر و ترشی ئۆلیکی تێدایە، جەستە لە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت.

-دژە ئۆکسانە و تەندروستیی ئێسک دەپارێزێت و بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە تووشی پووکانەوەی ئێسک بوون.

-هەوکردنی درێژخایەن کەمدەکاتەوە.

-مێشک لە نەخۆشی زەهایمەر و خڵەفان دەپارێزێت.

-جومگەکان دەپارێزێت

-ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆڵەندا و چەند وڵاتێک بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان هەڵپەسارد

حکومەتی هۆڵەندا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکای تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە هەڵپەساردووە. دەستەی دەرمانی هۆڵەندا ڕایگەیاند، بەدواداچوون…
Total
0
Share