ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق ئەمساڵ بڕی 10 ترلیۆن و 253 ملیار دیناری ناردووە و و چارەنووسی مووچەی مانگی 11 و 12 نادیارە.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عێراق ئەمساڵ بڕی 10 ترلیۆن و 253 ملیار دیناری ناردووە بۆ هەرێم، لە بەرامبەردا هەرێم تەنها 10 مووچەی دابەشكردووە و 395 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغداد گەڕاندووەتەوە.
دەشڵێت، “هەرێم یەك لیتر نەوتی نەداوە بە عێراق و رۆژانە زیاتر لە 350 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە”.
وتیشی، “هەرێم چووە پشووی كۆتایی ئەمساڵ و دەچێتە ساڵی نوێ بەبێ ئەوەی چارەنووسی مووچەی مانگی 11 و 12 ی دیاربێت”.