ڕوونكردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەسەر هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕەتی دەكاتەوە هێرشەكانی پارێزگای بابل، پەیوەندی بەوانەوە هەبوبێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دووەم ڕایگەیاندووە، “تێبینی هەندێك ڕاپۆرتمان كردووە باس لە ژمارەیەك تەقینەوە دەكەن لە سنوری جورف سەخەر لە بابل”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “جەخت دەكەینەوە لەوەی هیچ ئەندام و كەرتێكی ئەمریكی لە نزیكی شوێنی تەقینەوەكە نەبوون و ئەمریكا بەهیچ جۆرێك دەستی لەو ڕوداوەدا نییە”.

لەلایەكی دیكەوە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، “داعش چەند تاوەرێكی كارەبای لە باكووری پارێزگای بابل تەقاندووەتەوە، بەڵام هەندێك كەس بە هێرشی فڕۆكە جەنگییەكان ناویان بردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت،…
Total
0
Share