یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران: زۆرترین پرۆژەی ئەمساڵ لەبواری بیناسازیدا ئەنجامدراوە و کەمترینیش لەبواری کانزایی و چنیندا بووە.

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران رایگەیاند، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 183 مۆڵەتی دامەزراندنی کارگەی ناوخۆیی دراوە، کە بوونەتە هۆی رەخساندنی هەلیکار بۆ دووهەزار و 156 کەس.

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران لقی هەولێر، لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە تۆڕی میداییی ئێستای تیادا ئامادەبوو، ئاماری ساڵی 2024یان خستەڕوو و رایانگەیاند، ئەمساڵ لەهەرێمی کوردستان زۆرترین پرۆژە لەبواری بیناسازیدا ئەنجامدراوە و کەمترینیش لەبواری کانزایی و چنیندا بووە.

وتیشی، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 183 مۆڵەتی دامەزراندنی کارگەی ناوخۆیی دراوە، کە بوونەتە هۆی رەخساندنی هەلیکار بۆ دووهەزار و 156 کەس.

ئاماژەیان بەوەشدا، بۆ ئەمساڵ بەسێ قۆناغ کارەکان ئەنجامدراون، کە ئەوانیش: قۆناغی هاوردەکردن، قۆناغی دامەزراندنی کارگەو گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی و قۆنا‌غی هەناردەکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share