میدیای یەكێتی زانیاریی ورد لەبارەی بوونی كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر لە سنووری مەیدان بڵاودەكاتەوە

میدیای یەكێتی لە راپۆرتێكی پشت بەستوو بە بەڵگە، زانیاریی نوێ لەبارەی بوونی كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر لە سنووری مەیدان ئاشكرادەكات كە ماوەیەكە سەری زارو بنی زاری میدیای پارتی و بەشێك لە كادریرەكانیان كە بە زانیاریی ناڕاست خەڵك چەواشەدەكەن، بەڵام كورت وتەنی پەتی درۆ كورتە.

لە راپۆرتە شیكارییە بنكۆڵكارییەكەی میدیای رەسمیی یەكێتیدا هاتووە و زانیاریی ورد لەبارەی خاوەنی كارگەكە ئاشكرادەكات لەهەمانكاتدا پەردە لەسەر ئەو كەسانەش هەڵدەماڵێت كە لە پشت كاری كارگەكەوەن.

میدیای یەكێتی باسی لەوەش كردووە، چۆن ئەو كارگەیە و پێویستییەكانی لە ئیبراهیم خەلیلەوە هێندراوەتە ناوچەكە و تۆمەتباری سەرەكیش لە هەولێر داڵدەدراوە.

هەر لە راپۆرتە بنكۆڵكارییەكەدا باس لەوەدەكرێت كە چۆن شكست بە تاوانەكە هێندرا و پێش ئەوەی كارگەكە بەرهەمی هەبێت دەستی بەسەرداگیرا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: ئایات ئەدهەم کاندیدی یەکێتی لە لیستەکەی سودانی دەرچووە

کاندیدێکی یەکێتی لە لیستەکەی سودانی لە بەغداد دەنگی پێویستی بەدەستهێنا و دەرچوو. دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند،…
Total
0
Share