لیژنەی ئەمنیی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی بڵاودەكرێنەوە گوایە لە دوای سەری ساڵ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بە بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار تۆماردەكرێن هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە.

بەپێی روونكردنەوەیەكی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە یەكێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن هەواڵێكی ناراست و چەواشەكاریی بڵاوكراوەتەوە دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و تیایدا هاتووە كە دوای سەری ساڵ و بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان بەرامبەر بەر بڕی ملیۆن و 500 هەزار دینار تۆماردەكرێن.
دەشڵێت، “ئێمە وەك لیژنەی ئەمنیی سلێمانی ئەم هەواڵە سەرلەبەری رەتدەكەین و بەڕاشكاوی رایدەگەیەنین كە ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ هەر بڕیارێك دەربكات ئەوا لەپەڕەی رەسمیی وەزارەت و بەئاشكرا دەیخاتەڕوو نەك پەنا بەرێت بۆ كەناڵێكی بەناو راگەیاندنی لەو جۆرە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئێمە وەك لیژنەی ئەمنییی پارێزگای سلێمانی بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین كە بڕیاری قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە رۆژی دەرچوونییەوە تاوەكو ئەم ساتە وەك خۆی جێبەجێدەكرێت و هیچ گۆڕانگاری وپاشگەزبوونەوەيەكی تیا نییە و نەكراوە و ئامانجی سەرەكی گەڕانەوەی شكۆی یاسا و پاراستنی ئەمنییەتی هاوڵاتییان و چەسپاندن و بەرقەراربوونی دادپەروەریی كۆمەڵایەتییە و ئۆقرەیی رەوشی هاتوچۆیە لە سەرشەقامەكان.

بابەتی پێشتر

20 تا 50 ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گۆڕانكاریی ریشەیی لە پڕۆسەی حكومڕانی پێویستییەكی گرنگی قۆناغەكەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share