پاڵپشتیی كورد لە سوریا بەشێوەی “نا سەربازی” تاوتوێدەكرێت

هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دێرلزور

دەستەی پەخشی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویكردەوە، ئیسرائیل تاوتوێی هاوكاریكردنی كورد لە سوریا بەشێوەی “نا سەربازی” دەكات.

بەپێی وتەی بەرپرسان، ئیسرائیل نیگەرانە لە نیازی توركیا دەربارەی ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازیی فراوان دژ یە كورد لە باكووری سوریا.

لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ میدیاكە لەپاش ئەو كۆبوونەوەیە دێت كە دوێنێ لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەركردەی دەستەی رزگاریی شام لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیمەشق بەڕێوەچوو.

سكای نیوز عەرەبییە بڵاویكردووەتەوە، ئەنقەرە ترسی هەیە لە هەر خۆبەڕێوەبەرییەكی كورد لە سوریا، بەوەی دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ زیاتر لە 20 ملیۆن كوردی توركیا بۆ گرتنەبەری هەنگاوی هاوشێوە.

بەپێی رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ، توركیا لەئێستادا چاوی لەسەر كۆبانێ-یە و، ئەوێش خاڵێكی سمبولی و ستراتیجییە سەبارەت بە كورد.

پێشتریش ئەنقەرە پرۆسەی سەربازیی هاوشێوەی لە ساڵی 2019 ئەنجامدا و دەستیگرت بەسەر بەشێكی زۆری رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت. عەتا محەمەد…
Total
0
Share