بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە سبەی یەكشەممە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبەكان دەوام ئاسایی دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكاتەوە كە سبەینێ یەكشەممە لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبەكان دەوام ئاساییدەبێت و سەرجەم مامەڵەی هاوڵاتییان راییدەكرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین هەر جۆرە مامەڵەیەكی هەبێت لە هەر جێگایەكی بەڕێوەبەرایەتیمان كارەكانی بۆ جێبەجێدەكرێت.