عەلی رەئوف: 180 رۆژە مامۆستایانی گرێبەست تەنها 400 هەزار دیناریان وەرگرتووە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەت و وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی راستگۆنەبوون لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەست، لەماوەی 180 رۆژی رابردوودا تەنها 400 هەزار دیناریان پێدراوە و دەشڵێت، “مووچەکانمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشناکرێت”.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش ناکرێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و حکومەت و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی راستگۆ نەبوون کە وتیان مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، شایستەی دارایی وانەبێژیی مانگەکانی 7 و8 ی 2024 تاوەکو ئێستا فەرمانی خەرجکردنی بۆ دەرنەکراوە و راگیراوە لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە.

باسی لەوەشکرد، 180 رۆژە مامۆستایانی گرێبەست تەنها 400 هەزار دیناریان وەرگرتووە کە دەکاتە رۆژی دوو هەزار دینار، زۆر بەداخەوە باری دارایی مامۆستایانی گرێبەست لەوپەڕی خراپیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم بۆ ئەحمەد شەرع: پابەندبن بە ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریای راگەیاند، پابەندبن بە ئاگربەست…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رەنگدانەوەی خواستی دانیشتووانەكەیەتی

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنەكە…
Total
0
Share