بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، “لەکاتەکانى ئێوارە و شەودا ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت و پێشبینی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان دەکرێت”.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، باران بارین بە تایبەت لەسنوورى پاریزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین زیاتر دەبێت و لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت .
لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی سوک لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە، هاوکت لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە و پلەی گەرمی بە نزیکی 2 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.