لەیلا عومەر: پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێك ناوەكانیان گەڕاوەتەوە كە بەشێكی زۆری رێكارە هونەریی و یاساییەكان تەواوكراون.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و ناوی فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێك گەڕاوەتەوە كە ئاگادارمان كردوونەتەوە كە ناوەكانیان بنێرێن لەگەڵ نووسراوی سوودمەندنەبوونیان تاوەكو تیروپشكیان بۆ بكرێت و زەوییان پێبدرێت.

وتیشی، “بەشێكی زۆری رێكارە یاسایی و هونەرییەكان بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران تەواوكراوە و زەوییەكان دەكەونە ناوچەكانی تاسڵوجە، سۆتكە و تانجەرۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: ئەگەر بابەتی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ چارەسەرنەكرێن ناردنی مووچەی مانگی پێنج گرفتی بۆ دروستدەبێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بابەتی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ چارەسەرنەكرێن ناردنی مووچەی مانگی…
Total
0
Share