بڕیارە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە پشووی رەسمی بێت.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بۆ سەرجەم مەسیحییەکانی عێراق بکرێتە پشووی رەسمی.
لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، پشووەکەی رۆژی چوارشەممە 25 ی کانوونی یەکەم سەرجەم دامەزراوەکان دەگرێتەوە.
هاوکات بەپێی خشتەی پشووەکان لە هەرێم، رۆژی چوارشەممە پشووی رەسمییە لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکان.