بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە و تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێلەكەی هاوڵاتییەكی شێلابوو و هەڵاتبوو .
پۆلیس دەڵێت، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە تۆمەتبارێك بە ئۆتۆمبێلەكەی هاوڵاتییەكی شێلاوە و هەڵاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای ناسینەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری تۆیۆتا كراون كە بە (مەلیكە) ناسراوە و دەستبەسەرداگرتنی توانرا تۆمەتباریش بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 23ی هاتوچۆ راگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .