هاوڵاتییەک دوای چوار رۆژ لە ونبوونی دۆزرایەوە

هاوڵاتییەکی بەتەمەنی دانیشتووی سنووری سۆران دوای چوار رۆژ لە ونبوونی توانرا بە زیندوویی بدۆزرێتەوە.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چوار رۆژ لەمەوبەر ئاگادارکراینەوە کە هاوڵاتییەکی بەتەمەن بە ناوی سەڵاحەدین سەعید بەهۆی دروستبوونی هەندێک نیگەرانی لە منداڵ و کەسوکارەکەی لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی ونبوونەکەیەوە تیمەکانمان بەردەوامبووین لە گەڕان بەدوای ئەو هاوڵاتییەدا، تا دواجار توانرا بدۆزرێتەوە و بە زیندوویی بگەڕێندرێتەوە ناو کەسوکارەکەی.

ئاشکراشیکرد، ئەو هاوڵاتییە دوو رۆژ لە کێوی فەقیان و مەلەکان خۆی پەناداوە، دواتر خۆی رادەستی ئەو کوردانەی رۆژهەڵات کردووە کە لەو ناوچەیە کەمپیان هەیە، ئەوانیش ئێمەیان ئاگادارکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ڕووداوەكەی ڕانیەوە: ھەموو ئەو تۆمەتبارانە ‏دەستگیردەكرێن كە ‏پەیوەستن بە ڕووداوەكەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، موراد کانی کوردەیی داواكراو بووە و لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی دەستگیركردنیدا لەلایەن هێزێكی فەرمییەوە،…
Total
0
Share