كارەبای سلێمانی: رۆژانە 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژانە 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و لە ئێستادا خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی زیادیكردووە.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆخی كارەبا پێش كوژاندنەوەی گشتی چۆن بووە بە هەمان شێوەیە و رۆژانە 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی زیادیكردووە.

وتیشی، ” لە ئێستادا سووتەمەنی نرخەكەی بەرزبووەتەوە و ئەوەش وایكردووە بۆ خۆگەرمكردنەوە كارەبای نیشتمانی زياتر بەكاربهێندرێت و تاوەكو كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمبێتەوە خواست زیاددەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى دوو ڕێنمایی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى ئۆتۆمبێل ده‌خاته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دوو ڕێنمایی نوێى تایبەت بە گواستنەوەى خاوەندارێتى ئۆتۆمبێل دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە. له‌ ئاگادارییەکدا…
Total
0
Share