عەتوان عەتوانی: هەرێم و بەغداد لەبارەی نەوتەوە گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە سەردانی وەفدی بەغداد بۆ هەولێر هەردوو لا گەیشتوون بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە.

عەتوان عەتوانی ئاماژەی بەوەکرد، لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەرێم و بەغداد پەیوەستە بە دۆسیەکانی داهاتی نەوتی و نانەوتی، تێچووی ئەو گرێبەستانەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت ئەنجامیدەدات، ئامانجی ئەمەش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە.

وتیشی، ئەوەی ئێمە لەگەڵ هەرێم رێکەوتوین لەسەری ئەوەیە گرێبەستەکانی هەرێم لەگەڵ بنەماکانی دەستووردا بگونجێن، شێوازی داڕشتنەوەی گرێبەستەکان بە شێوەیەک بێت کە هاوبەشی لە بەرهەمهێناندا بگۆڕێت، بۆ هاوبەشی لە قازانجدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەرێم خاوەنی ئۆتۆمبێلی تاكسی و بارهەڵگرەكان ئاگاداردەكاتەوە
تایبەتە بە گۆڕینی تابلۆكانیان

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی گۆڕینی شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تاكسی و بارهەڵگر دەدات و جەختدەكاتەوە ئەوانیش بەهەمان…
Total
0
Share