سۆران عومەر: هەرێم 763 ملیار دینارەكە بۆ مووچە وەرناگرێت و پێیوایە دەبێت پارەی زیاتری بۆ بنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی دوو هەفتەیە بڕی 763 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی كە هەرێم ئامادەنییە ئەو پارەیە وەربگرێت و پێیوایە دەبێت زیاتری بۆ بنێردرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ماوەی دوو هەفتەیە بڕی 763 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم نێردراوە و خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و هەرێم ئامادەنییە ئەو پارەیە وەربگرێت و پێیوایە دەبێت زیاتری بۆ بنێردرێت.

وتیشی، “هەرێمی كوردستان داهاتی ناوخۆی لەبەدەستدایە و دەتوانێت كورتهێنان پڕبكاتەوە و پێشتر خۆیان راگەیاندووە داهاتی ناوخۆیان مانگانە 350 ملیار دینارە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هۆشداریی بە دانیشتووانی سیتییەکان دەدات

کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون دەکاتەوە لەماوەی مانگێکدا پسوڵەی هاوبەشیی کارەبا بکەن، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی…
Total
0
Share