ئەمشەو ساردترین شەوی پاییز دەبێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمشەو ساردترین شەوی پاییز دەبێت و لە تەواوی ناوچەكان ئەگەری شەختە و بەستن هەیە.

راشیگەیاند، لە سەنتەری پارێزگاكانی دهۆك، سلێمانی، هەولێر و هەڵەبجە پلەكانی گەرما لە نێوان 2 تاوەكو 5 پلە دەبێت لە تەواوی گوند و شار و شارۆچەكانی سنووری ئەم پارێزگانەش پلەی گەرما دەگاتە خوار سفری سیلیزی.

دەشڵَێت، “لەو ناوچە شاخاوییانەی بەرزيیان لەئاست ڕووی دەریاوەیەوە لە دەوروبەری 2000 و بۆ سەرەوەیە پلەكانی گەرما -15 تا -20 پلە ژێر سفر دەبن و كاریگەریی ئەم سەرما توندە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لاواز دەبێت”.

سەبارەت بەخێرایی با ئەمشەو لە تەواوی سنووری سلێمانی و دەوروبەری چالاكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت: سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەستپێدەکاتەوە.…
Total
0
Share