بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری گربوونەوەو داوای دامەزراندن دەکەن

بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری گربوونەوەو داواکارییەک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن کە تیایدا داوای دامەزراندن و بەردەوامبوونی گرێبەستەکانییان دەکەن.

نوێنەری بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری لەلێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، “لە ماوەی پرۆسەی سەرژمێریدا بەشێوەیەکی گونجاو ئەرکەکانمان وەک بژمێر ئەنجامداوە، هەربۆیە داواکارین لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە داواکارییەکانمان بۆ دامەزراندمان جێبەجێبکات”.

وتیشیان، ژمارەی بژمێرەکان لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان بەنزیکەیی 20 هەزار کەس دەبێت، و بەشێکی زۆریان دەرچووی زانکۆن و دانەمەزراون.

ئاماژەیان بەوەشدا، هیوادارین ئەو گرێبەستەی لەماوەی پرۆسەی سەرژمێریدا لەگەڵ بژمێرەکان ئەنجامدراوە بەردەوامی هەبێت و حکومەت لەوەزارەت و دامو دەزگاکانی سوود لەتواناکایان وەبگرێت و دایانبمەزرێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەکی کوردییەوە سکاڵا لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمارکرا

بەهۆی ئەوەی لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا هۆنراوەیەکی کوردیی خوێندەوە؛ سکاڵای یاسایی…
Total
0
Share