زۆرترین باران لە كوێ باریووە؟

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆكی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارەكە زۆرترین بڕی باران لە رەواندز بووە كە زیاتر لە 28 ملیم باریوە، كەمترینیش لە هەولێر بووە كە تەنها 0.1 ملیم بووە.

بڕی بارانی هەولێر و ناوچەكانی دەوروبەری بەمجۆرەیە، (هەولێر 0.1 ملیم، خەبات 1.6، پیرمام 7.5، سۆران 22.7، شەقڵاوە 8.0، بارزان 4.2، رەواندز 28.2، مێرگەسور 22.0، سیدەکان 25.2، چۆمان 22.0 و خەلیفان 22.5 ملیم).

بڕی بارانی دهۆك و ناوچەكانی دەوروبەری بەمجۆرەیە، (دهۆک 0.7 ملیم، ئاکرێ 2.6، ئامێدى 1.0، بجیل 2.8، گردەسێن 1.3، دینارتە 5.1، بەردەڕەش 3.7، دێرەلوک 4.0، باعەدر 1.0، قەسرۆک 0.8، چامانکێ 4.0، زاوێتە 1.0، سیمێڵ 0.6 و شیلادزێ 4.5 ملیم).

كەشناسیی هەرێم دەربارەی بارانبارین لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە هیچ ئامارێكی نەخستووەتەڕوو.

بابەتی پێشتر

سیناتۆرێك: دەبێت پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکان بەردەوام بێت

بابەتی دواتر

بومەلەرزە لە شارێكی عێراق روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share