مەزڵوم عەبدی: ئامادەی هەماهەنگین بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی سلێمان پاشا

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئامادەیی بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی سلێمان پاشا و پاراستنی ناوچە مێژووییەكان دووپاتدەكاتەوە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەمیانەی ئەو هەڕەشەیەی رێكخراوی داعش لە ساڵی2015 دا دروستیكرد، بەشداریمانكرد لە پاراستنی روفاتی “سلێمان پاشا” لەڕێی ئاسانكاریكردن بۆ گواستنەوەی بۆ ناوچەی ئاشمە.

عەبدی لە پەیامێكدا لە تۆڕی ئێكس وتیشی، “ئەمڕۆش جەخت لەسەر پابەندبوونی تەواومان بە پاراستنی ناوچە مێژووییەكان دەكەینەوە و، ئامادەین بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئاسانكاریكردن بۆ گەڕانەوەی روفاتەكەی بۆ مەزارگە رەسەنەكەی خۆی، بەو شێوازەی گونجاوە لەگەڵ رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان و بە رێزگرتنی تەواو لە كەلەپوری رۆشنبیری”.

بابەتی پێشتر

سێ خوشک لە رووداوەکەی کەلاردا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

سزای 10 ساڵ زیندانیکردن بەسەر خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانییەدا سەپێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە تورکیا کەوتەخوارەوە و تەواوی ئەندامانی تیمەكەی گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە باشووری تورکیا  کەوتە خوارەوە، سەرجەم ئەندامانی تیمەكەشی گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی هەواڵی میدیای فەرمیی توركیا،…
Total
0
Share