ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ تاووتوێدەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران هیچ کۆبوونەوەیەکی سازنەکرد، سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنی وەزیران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو “بەهۆی نەبوونی هیچ بابەتێک بۆ گفتوگۆ” کۆبوونەوەکە نەکراوە.