بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی دۆستەكانی لەیادناكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە لویس ئایالا، سكرتێری پێشووی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ كرد.

لە دیدارێكدا سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دارا خەیلانی، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی ئامادەبوون، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گەرمی بەخێرهاتنی لویس ئایالای كرد بۆ سلێمانی و سوپاسی هەوڵ و پشتگیرییە بەردەوامەكانی كرد بۆ دۆزی كورد و یەكێتی و رایگەیاند، “یەكێتی دۆستەكانی لەیادناكات بە تایبەت كە ئێوە دۆستی سەرۆك مام جەلال بوون و پشتگیریی مافەكانی گەلی كوردتان كردووە”.

وتیشی، “بەدڵنیاییەوە درێژەپێدەری رێبازی سەرۆك مام جەلال دەبین و لەسەر هەمان رێچكەی ئەو درێژە بە خەباتی سیاسی، مەدەنی و دیموكراسی خۆمان دەدەین لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری و ئاشتەواییدا”.

لە بەرامبەردا لویس ئایالا، سكرتێری پێشووی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ و سیاسەتمەداری دیاری جیهان سوپاسی ئەو پێشوازییەی كرد و بە گرنگییەوە لە رۆڵی سەرۆك مام جەلالی روانی وەك سەركردەیەكی كاریگەر و ماندوونەناس بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، ئاشتی و پێكەوەژیان و ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیاین ئێوەش میراتگری ئەو مێژووە درەوشاوەیە دەبن و بەهەمان رێگای ئەودا خەبات بۆ دیموكراسی و یەكسانی دەكەن، سیاسەتی ئەمڕۆی یەكێتیش رەنگدانەوەی رێبازەكەی سەرۆك مام جەلالە”.

‏‎هەر لە دیدارەكەدا جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان بۆ گەشەپێدانی پرەنسیپەكانی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ، ئاشتی و بیروباوەڕی پێكەوەژیان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، عێراق و تەواوی جیهان كرایەوە.

بابەتی پێشتر

میدیای رەسمیی یەكێتی: كەناڵەكەی سەر بە پاراستنی پارتی شەكری شكاند

بابەتی دواتر

شارەوانیی هەولێر: بەشێکی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share