سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە وردیی چاودێریی دۆخی سوریا دەكەن و داوایەكیش ئاراستەی وڵاتان دەكات.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە وردیی چاودێریی دۆخی سوریا دەكەین و داوادەكەین رێز لە ئیرادەی گەلی سوریا بگیرێت و سەرجەم وڵاتانی جیهان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی سوریا بكەن.
وتیشی، “پێویستە رێز لە ئیرادەی گەلی سوریا بگیرێت بۆ پاراستنی یەكپارچەیی و فرەنەتەوەیی كە بتوانن لە وڵاتی خۆیاندا بەئازادی بژین و جگەلەوەش لە ئێستادا تیرۆر لە عێراقدا شوێنی نەماوە”.