خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە بەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین چارەسەری گونجاومان بۆ بدۆزێتەوە.
خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانی گردبوونەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئەم ئۆتۆمبێلانە چەند ساڵێك لەمەوبەر لەلایەن بڕیاربەدەستانی ئەوکاتەوە هێنراون کە بریتیبوون لە “لاهور شێخ جەنگی و ئاراس شێخ جەنگی” و هیچ پەیوەندییان بە بەرپرسانی ئێستای شارەکەوە نییە.
وتیشیان داوا لە پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی شارەکە دەکەن، چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزنەوە، چونکە بەکارهێنەرانی ئەم ئۆتۆمبێلانە سەرجەمیان کەمدەرامەت و کوڕی هەژارن و لەم بڕیارە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.