قوباد تاڵەبانی: بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی خێزان و ژنان ئەركی هەموو لایەكمانە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “شەهید نەقیب محەمەد لەتیف بۆ هەمیشە وەك رەمزی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەمێنێتەوە”.

دەشڵێت، “دوای سێ ساڵ لە شەهیدبوونی، بە شانازییەوە و بە ئامادەبوونی خاتوو شۆخانی هاوسەری شەهید، دووەمین خەڵاتی ساڵانەی شەهید نەقیب محەمەد لەتیفمان پێشكەش بە دادگای سلێمانی و نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی و نەخۆشخانەی سووتاوی و جوانكاریی ئیمێرجنسی و رێكخراوی و چان كرد”.

باسی لەوەش كردووە، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی خێزان و ژنان ئەركی هەموو لایەكمانە، چونكە كۆمەڵگایەكی دوور لە توندوتیژی چەندین هەنگاو نزیكترە لە چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەری یاسا.

بابەتی پێشتر

پێشمەرگەیەكی ونبووی شەڕی داعش لە زیندانەكانی سوریا ئازادكرا

بابەتی دواتر

عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆخی سوریاوە راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share