كۆمپانیای ئەپڵ بە رەسمی چەند تایبەتمەندییەكی بۆ ئایفۆن 17 بڵاوكردەوە، كە كێش و تەنكیی ئایفۆنەكەیان كەمتر كردووەتەوە و بە بەراورد بە ئایفۆن 16 دوو ملیم تەنكترە و گۆڕانكاریی بەرچاوی تێداكردوە.
كۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە بۆ نوێترین جۆری مۆبایلی ئایفۆن، كە بریتییە لە ئایفۆن 17، كۆمەڵێك گۆڕانكارییان لە وردەكاریی بەرهەمەكەدا ئەنجامداوە كە كارئاسانی بۆ بەكارهێنەرانی بەرهەمەكە دەكات، لەوانە، گۆڕانكاری لە كامێرای مۆبایلەكە و بەرزكردنەوەی كوالێتیی Face id و باشتركردنی پاتريی مۆبایلەكان و درەنگ دابەزینی رێژەی پاترییەكان، كەمكردنەوەی قەبارەی ئایفۆنەكە بە بەراورد بە ئایفۆن 16 كە دوو ملیم تەنكترە و كێشەكەی كەمترە.
ئایفۆن 17 دەبێتە نوێترین جۆری زنجیرەی مۆبایلەكانی ئایفۆن كە لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە بەرهەمدەهێندرێت، بڕیاریشە لە مانگی نۆی ساڵی داهاتوودا بە سێ جۆری سەرەكی (پڕۆ، پڕۆماكس، سلیم) بخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە.