باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سوریا بەجێبهێڵن

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگەوازێکی ئاراستەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە کرد کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق دەڵێت، سەرجەم ئەو عێراقییانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق پەیوەندی بە باڵیۆزخانەوە بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان.

ئەوە لەکاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سوریا پەرەیان سەندووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا گۆرانکاریی زیاتر رووبدەن بە جۆرێک کە کاریگەری لەسەر عێراق دروستببێت.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی: ئامادەین بەرگری لە گەلی خۆمان بکەین

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئێران: چارەنووسی سەرۆکی سوریا نادیارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share