ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەتی سەبارەت بە دۆخی عێراق و پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
لە مانگی تەمموزی 2024، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، محەمەد حەسەنی لە عەمانەوە وەک نوێنەری تایبەتیی خۆی لە عێراق و سەرۆکی نێردەی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) دەستنیشان کرد، کە جێگرەوەی جێنین پلاسخارت بوو .