سودانی دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی سەرۆک وەزیران دەکات.

د. جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و لەسەر دۆخی ئەمنی و ئابوری گفتوگۆ دەکرێت.

وتیشی، چەند پرسیارێک ئاراستەی سودانی دەکرێت لەوانە، پرسیاری پەیوەست بە پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراقدا.

د. جەمال کۆچەر، باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دۆخی ئەمنی تاوتوێدەکرێت بەتایبەت دۆخی سوریا دوای پێشهاتەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی عەلاق: پارەدارکردنی ئەلیکترۆنی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا دوو هێندە زیادیکردووە

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بە بەهای دوو ترلیۆن دینار پارەدارکردنی ئەلیکترۆنی…
زیاتر ببینە

هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا”. نەرمین…
Total
0
Share