چین هەناردەكردنی سێ جۆر كانزای بۆ ئەمریكا ڕاگرت ‏

وڵاتی چین بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هەناردەكردنی سێ جۆر كانزا كە بریتین لە‌‏ گالیۆم، جێرمانیۆم، ئەنتیمۆم بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هۆكارەكەشی ‏دەگەڕێنەوە بۆ بەكارهێنانی كانزاكان لە پیشەسازیی سەربازی و دروستكردنی ‏تەقەمەنی.‏

رۆژی سێشەممە، وەزارەتی بازرگانیی چین، لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ‏كە هەناردەكردنی هەریەكە لە كانزاكانی گالیۆم و جێرمانیۆم و ئەنتیمۆم بۆ ویلایەتە ‏یەكگرتووەكانی ئەمریكا رادەگرن و قەدەغەی دەكەن.‏

هاوكات، قەدەغەكردنەكە تەنها ویلایەتە یەكگرتووەكان دەگرێتەوە و هۆكارەكەشی ‏دەگەڕێننەوە بۆ بەكارهێنانی كانزاكان لە پیشەسازیی سەربازی و دروستكردنی چەك ‏و تەقەمەنی لەلایەن وڵاتەكەوە.‏

ئەمە لەكاتێكدایە، گرژی لە نێوان چین و ویلایەتە یەكگرتووەكاندا ‏چەندین قۆناغی تێپەڕاندووە، هەردوو وڵاتیش لە رێگای سیاسەت و ئابورییەوە سزای ‏جۆراوجۆر بەسەر یەكتردا دەسەپێنن، لە هەفتەی رابردووشدا دۆناڵد تڕەمپ ‏هەڕەشەی زیادكردنی باجی لە چەند وڵاتێك كرد لە نێویشیاندا چین.‏

بابەتی پێشتر

كۆمپانیایەك ‌‎132‌‏ هەزار ئۆتۆمبێل لە بازارەكاندا دەكشێنێتەوە

بابەتی دواتر

کۆریای باشوور باری نائاسایی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share