توێژینەوەیەک: شێوازی قسەکردن دەکرێت نەخۆشییەکی مرۆڤ لە داهاتوودا ئاشکرابکات

زانایانی زانکۆی بۆستن ئەلگۆریتمێکی نوێی زیرەکی دەستکردیان داڕشتووە کە شیکاری شێوازی قسەکردنی ئەو کەسانە دەکات کە لاوازی مەعریفی سەرەتاییان هەیە، کە دەتوانێت نەخۆشییەکی مەترسیدار و باو ئاشکرا بکات.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، رەنگە نیشانەی تووشبوون بە نەخۆشیی زەهایمەر لە داهاتوودا لە شێوازی قسەکردنی ئێستادا شاراوە بێت و بە وتەی زاناکان ئەم ئەلگۆریتمە دەتوانێت پێشبینیی پێشکەوتنی تێکچوونی مەعریفی سەرەتایی بۆ نەخۆشی زەهایمەر بکات لە ماوەی شەش ساڵدا،  بە رێژەی وردیی 78.5.%

ئیۆنیس پاسکالیدی، زانای بواری کۆمپیوتەر لە زانکۆی بۆستن دەڵێت، “دەتوانیت بیر لە دەرئەنجام بکەیتەوە وەک ئەگەری ئەوەی کەسێک جێگیر بێت یان بەرەو نەخۆشی زەهایمەر هەنگاوبنێت لە رێگەی ئەلگۆریتمەکەوە.

دەشڵێت، “ئەگەر بتوانی پێشبینی ئەوە بکەیت کە چی روودەدات، ئەوا دەرفەت و پەنجەرەیەکی زیاترت هەیە بۆ هەوڵەکانی چارەسەر و وەرگرتنی دەرمانەکان دەبێت.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، دەستنیشانکردنی پێشوەختە دەرفەتێکی زیاترمان پێدەبەخشێت بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییەکە و گەشەکردنی، پاشان پەرەپێدانی چارەسەرێکی تەواو کاریگەر.

بابەتی پێشتر

سروە محەمەد: حكومەتی هەرێم داوادەكات بەغداد كورتهێنانی مووچەی مانگی 10پڕبكاتەوە

بابەتی دواتر

چوارچێوەی هەماهەنگی: ئاسایشی سوریا درێژکراوەی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share