كەسێك لە شەقڵاوە دایك و خوشكێكی خۆی كوشت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە شەقڵاوە كەسێك تەقەی لە دایك و خوشكی خۆی كردووە و هەردووكیانی كوشتووە.

لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، “رووداوەكە كەمێك لەمەوبەر بووە و تۆمەتبار لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share