بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێبکات.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەنگ لەسەر یاسای پێشنیارکراوی باری کەسێتی دەدرێت، لەگەڵ رەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، هەروەها رەشنووسی هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی.
هەر بەپێی کارنامەکە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا کە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی و خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان دەکرێت.