بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیا لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت (FES) كە یەكێكە لە سەنتەرە بەناوبانگەكانی لێكۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لە نێویاندا ئەلیزابێس براون، بەڕێوەبەری هاوكاریی نێودەوڵەتی و بەرپرسی رۆژهەڵاتی نزیك و ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و ریچارد پرۆبست، جێگری سەرۆكی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەیبوو، سەرۆك بافڵ تیشكی خستەسەر سەركەوتنی یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و گرنگی بەردەوامی پاڵپشتیی ئەڵمانیا بۆ كوردستان.

لەمیانی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە مەترسی و جموجۆڵی پاشماوەكانی تیرۆریستان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرد و روونكردنەوەی پێویستی لەوبارەیەوە دا.

بابەتی پێشتر

سوپای سوریا لە شاری حەما كشایەوە

بابەتی دواتر

لە عێراق رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share