وەزارەتی دارایی عێراق 761 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت

سەرچاوەیەكی تایبەت كە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی 761 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم داوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو بڕە پارەیەی دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە و چاوەڕواندەكرێت لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو پارەكە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە و بەو بڕە پارەیەی دەنێردرێت كورتهێنان هەیە تاوەكو ئێستا روون نییە كە ئاخۆ بە داهاتی ناوخۆ پڕدەكرێتەوە یاخود نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان داوای لێبوردن دەكات
کەموکوڕی لە ئێمە بووە و لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری دەكەین

خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەكە دەكات، شكستی بزوتنەوەكە لە هەڵبژاردن دەخاتە ئەستۆی خانەكە، دەڵێت،…
Total
0
Share