دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو وڵاتی مەکسیک، رێکاری تونددەگرێتەبەر و سنوورەکانی بەرووی کۆچبەراندا دادەخات، سەرۆکی مەکسیک دەڵێت، ترەمپ بە نیازی جەنگی ئابووریە لەگەڵ وڵاتەکەماندا، چونکە ئامانجی ئێمە چارەسەرکردنی کێشەی خەڵکە تا کۆچ نەکەن، نەک سنوورەکان دابخەین.
کڵۆدیا شەینبام سەرۆکی مەکسیک رایگەیاند، ئامانجی ئێمە چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتییەکانمانە و هەوڵدەدەین ژیانێکی شایستە و گونجاویان بۆ دابینبکەین، نەوەک سنوورەکانیان بەسەردا دابخەین، پێویستە سەرەتا بیر لە هۆکاری کۆچکردنیان بکەینەوە پاشان دەست بە رێکاری دیکە بکرێت.
وتیشی، هۆکاری لێدوانەکەی ترەمپ بۆ فشار خستنەر وڵاتەکەیانە تا ملکەچی داواکارییەکانی بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ زیادکردنی رێژەی باجی بەسەر کەنەدا و مەکسیکدا سەپاندووە و تاکە مەرجیشی بۆ کەمکردنەوەی باجەکانی وڵاتی مەکسیک، توندکردنەوەی سنوورەکانیەتی لەگەڵ ئەمریکا تا ئەوەی رێگریبکرێت لە کۆچی نایاسایی و هاتووچۆی ماددە هۆشبەرەکان.