هۆشدارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە هۆشداری بە كۆمپانیاكان دەكات لە ئەنجامدانی هەندێك گەشتی زیادە و داوای پابەندبوونیان دەكات.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌لارێدانه‌بردنی پرۆسه‌ی عومره‌ و پاراستنی شكۆی ئه‌و گه‌شته‌ ئیمانییه‌، هۆشداری توند ده‌داته‌ هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمییان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییان وه‌رگرتووه‌ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی شاره‌كانی (طائف و ته‌بوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده‌) به‌ عومره‌كاران بكه‌ن، یاخود وه‌كوو ریكلام بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن، چونكه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته‌ ئیمانییه‌ی كه‌ عومره‌كاران ده‌یانه‌وێت زیاتر له‌ شوێنه‌ پیرۆزەكان بمێننه‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەكە سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆیان له‌و كاره‌ به‌دووربگرن و، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌و نیازه‌وه‌ كاربكات تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی دادگای فیدراڵی دەربارەی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

وەفدێكی پارتی بۆ داوای لێبوردنێك سەردانی حزبی تەقەدوم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی: بەهەماهەنگیی حكومەتی هەرێم ڕێگری لە پێشێلكارییەكانی توركیا بكرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەكات بۆ تاوتووێكردنی پەلامارەكەی توركیا و بڕیاردرا هەماهەنگی لەگەڵ…
Total
0
Share