بژمێرە سەرکەوتووەکان پاداشت دەکرێن

سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێم رایگەیاند، “بژمێرە سەرکەوتووەکان پاداشتی دارایی دەکرێن”.

مەحمود عوسمان، سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى سەرژمێریی دانیشتووان لە هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بودجەی تایبەت بۆ ئەو بژمێرانە دانراوە کە لە پرۆسەی سەرژمێریدا ئەرکەکانیان بە باشی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی پاداشتی دارایی بکرێن”.

باسی لەوەش کرد، “بژمێرە سەرکەوتووەکان لە کۆتایی پرۆسەی سەرژمێرییدا پاداشتەکانیان وەردەگرن”.

بەپێی وتەی مەحمود عوسمان، بژمێرەکان بۆ مانگێک بڕى 250 هەزار دینار وەردەگرن و بۆ رۆژانی راهێنانیش بە هەمان شێوە بڕە پارەیەکیان بۆ خەرجدەکرێت.

قۆناغی پێش کۆتایی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێم رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەچوو بۆ ئەو مەبەستە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا.

بڕیارە دوای خولێکی راهێنانی پێنج رۆژیی بژمێرەکان کە ئەمڕۆ دەستیپێکردووە، قۆناغی کۆتایی پرۆسەکە بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی پێشتر

تەرمی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان لە زێی بچووک دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە کۆی 26 بەڕێوەبەرایەتی لە سنووری سلێمانی 20 یان لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share