ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆبووبەوەدایە و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەنددەکات.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران پەیوەست بە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە.
وتیشی، پێشبینیدەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجامەکان پەسەندبکرێن و کۆمسیۆن نووسراو ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێم بکات بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان پێکبهێندرێت و ئەندامانی خولی شەشەم سوێندی یاسایی بخۆن.
ئەوە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە.