هاتوچۆی هەولێر بڕیار لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانەوە دەدات

هاتوچۆی هەولێر هاتوچۆی ماتۆڕسكیل لە هەندێك لە شەقامەكاندا و بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاش لە شارەكەدا قەدەغە دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەپێناو رێکخستنی شەقام و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و رووداوی هاتوچۆ لە شەقامەکان و نەهێشتنی حاڵەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، ئەم بڕیارانەی دا:

1- قەدەغەبوونی هاتوچۆی پایسکیل و مۆتۆرسیکل بەهەردوو جۆری دووتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرای 120م و 150م.

2- قەدەغەبوونی هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلی قورس کە لەبواری بیناسازی و کشتوکاڵی بەکاردەهێنرێن، کە خێرایەکانیان لە 80 کم/کاتژمێرێک کەمترە لە هەردوو شەقامی 120م و 150م خێرا، بەڵکو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە.

3- قەدەغەبوونی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر.

هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت، هەر شوفێرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و، ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەی دەستی بەسەردادەگیرێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share