دادگای کارگێڕیی بەغداد، دادبینیی سکاڵاکانی سەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوکی تەواوکرد.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، دادگای کارگێڕیی بەغداد، دادبینیی سەرجەم ئەو سکاڵایانەی تەواوکرد کە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوون.
وتیشی، دادگاکە رۆژی 4ی کانوونی یەکەمی 2024ی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵاکان دیاریکردووە.