کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، درەنگانی سبەی شەو بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە (1 – 2) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەکاتەکانى شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەورى تەواو سەرەتا بە نمەباران دەستپێ دەکات لە ناوچەکانى رۆژئاواى هەرێم لە درەنگانى شەودا هەموو ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 22

سلێمانی : 19

دهۆک : 21

زاخۆ  : 21

هەڵەبجە : 20

کەرکوک : 21

سۆران : 18

حاجی ئۆمەران : 10

گەرمیان : 24

بابەتی پێشتر

سیمپۆزیومێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

عێراق بە هەماهەنگی چین 790 خوێندنگە دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share