‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێری: ئەوانەی تۆمارنەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاتنی بژمێرەکان بکەن

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتی سەرژمێری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و پڕکردنەوەی تۆمارکردنی خێزان و دووبارە وردبینیکردن لە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی 2024، هێشتا هەندێک خێزان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان و هەندێک شاری عێراق ماون تۆماربکرێن، بۆ مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەکە، ماوەی 24 کاتژمێری دیکە قەدە‌غەی سنوورداری هاتوچۆ تەنها لەنێوان شارەکان درێژکراوەتەوە.

‎لیژنەکە دەشڵێت، “داواکاریین ئەو خێزانانەی تۆمارنەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە و هاوکاری بژمێرەکان بکەن بۆ تەواوکردنی کارەکان، لە ماوەی ئەو 24 کاتژمێرەی داهاتوو، وەکو 48 کاتژمێری رابردوو جولەی بازرگانی و کەسابەتی خەڵک و هاتن و چوونی شاندە رەسمیی و حکومییەکان و دامەزراوەکانی حکومەت و بۆنە فەرمییەکان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و دیبلۆماتەکان و رۆژنامەنووسان بەدەردەکرێن و جوڵە و هاتوچۆیان ئاسایی دەبێت.

دووپاتیشی دەکاتەوە، داوا دەکەین ئەوانەی بە هەر هۆکارێک تا ئێستا تۆمارنەکراون، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاتنی بژمێرەکان بکەن بۆ ئەوەی لەو 24 کاتژمێرە، هەموو هاوڵاتیان بە سەرکەوتوویی لە سەرژمێری تۆماربکرێن.

بابەتی پێشتر

نرخی ئۆنسەی زێڕ بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

وادەی راگەیەندانی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پارێزگایەك پشوو راگەیەندرا

بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە لە پارێزگای نەینەوا سبەی كرایە پشوو، بەڵام پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی…
Total
0
Share