نرخی ئۆنسەی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ بەرزبووەوە، هەر مسقاڵێک زێڕ حەوت هەزار دیناری دیکەی چووە سەر و مسقاڵێکی عەیاری 21 ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 577 هەزار دینار.

نرخی زێڕ، لە بازاڕەکانی جیهانی رووی لە بەرزبوونەوە کرد لە نێوان مامەڵەکانی دوێنێ و ئەمڕۆدا، بەجۆرێک هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 30 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 2698 دۆلار.

بەرزبوونەوەی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان وایکردووە نرخی زێڕ لە بازاڕە خۆجێییەکانی هەرێم و عێراقیش بەرزببێتەوە بە جۆرێک، مسقاڵێک زێر حەوت هەزار دینار زیادیکردووە.

ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ بە گوێرەی نرخی 100 دۆلار کە بەرامبەر بە 150 هەزار و 450 دینارە بەم جۆرەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 به 577 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18 به 495 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 24 به 657 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی دەبات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی…
Total
0
Share