ئەمساڵ بەفر و سەرما و سۆڵە زیاتر دەبێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی دەڵێت،”سەرما و سۆڵە و بەفربارین ئەمساڵ زیاتر دەبێت و پێشبینیدەكرێت لە كۆتایی ئەم مانگە و مانگی داهاتوو تاوەكو مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو چەندین شەپۆلی سەرما و سۆڵەی توند ناوچەكانمان بگرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، سەرماكە بەشێوەی وشكەسەرما دەبێت و دادەبەزێتە ناوچەكانمان و هەندێك جار بای لەگەڵ دەبێت و ئەگەری بەفربارین هەیە بۆ تەواوی ناوچە شاخاوییەكان و ئەو ناوچانە و گوند و شار و شارۆچكانەی كەوتوونە نزیك چیاكان.

دەشڵێت، “بە گشتی ئەمساڵ و زستانی بە تایبەتی ساردتر دەبێت بە بەراورد بە چەندین ساڵی رابردوو ئەگەری بەفریش لە ساڵی رابردوو زیاتر دەبێت بەپێی لێكدانەوەكانمان و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە یەكەم شەپۆلی سەرما و سۆڵەی بەفراوان تەواوی ناوچەكان دەگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: لە کردەوەیەکی دوژمنکارانەدا 6 پێشمەرگە بە غەدر و خیانەت شـ.ـەهیدکران

وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە، بە 6 مـ.ـووشەکی بالیستیی ئـ.ـێران هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری…
Total
0
Share