لە شەشەمین رێوڕەسمی تاقیکردنەوەی کەشتیی ئاسمانی کۆمپانیای Space X، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوشانی ئیلۆن مەسک خاوەن و بەڕێوەبەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس بەشداربوو.
کەشتییەکە ئاسمانییەکە یەکێکە لە زنجیرە کەشتییەکانی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لەژێر ناونیشانی (Starship spacecraft) کە لەماوەی رابردوودا پێنج کەشتییان بەسەرکەوتوویی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە و نوێترینیشیان بریتیبوو لەم کەشتییە.
کۆمپانیای Space X یەکێکە لە زنجیرە کۆمپانیاکانی سەرمایەداری ئەمریکی ئیلۆن مەسک و لە ساڵی 2002 دامەزراوە، هەروەها لەبواری بەرهەمهێنانی مووشەک و کەشتیی ئاسمانی مانگی دەستکردا کاردەکات و بەهای کۆمپانیاکە بە 180 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.