هاتوچۆ لە دەروازە نێودەوڵەتییەکان ئاسایی دەبێت

رۆژانی 20 و 21 ی ئەم مانگە، هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و پەروێزخان ئاسایی دەبێت.

عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ رۆژانی 20 و 21 ی ئەم مانگە کە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە، جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکە ئاساییە و راناگیرێت.

وتیشی، سەرجەم بنکەکانی درەوازەکە بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە ئەرکدا دەبن.

هاوکات دەروازەی نێودەڵەتیی باشماخ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، رۆژانی 20 و 21 ی ئەم مانگە و رۆژانی دواییش، هاتوچۆ لە دەروازەکەیان ئاسایی دەبێت و سەرجەم فەرمانگەکان لە ئەرکدا دەبن.

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانەوە، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share