ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا بڕیاریدا سبەینێ سێشەممە بکاتە پشووی فەرمی لە سنووری پارێزگاکەی.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا بە سەرۆکایەتیی قاسم عەلی یەساری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا هاوکات لە پشووی رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە سبەینێ سێشەممە بکرێتە پشووی فەرمی.